چالاكییەكان
گرووپی عێراقی بەشداری لە هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکات

گرووپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی عێراقی بۆ دیالۆگ، دانیشتنێکی لە چوارچێوەی هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغدا بە ناونیشانی: «عێراق و وڵاتانی دراوسێ: ئەندازیاریی هاوسەنگییەکان لە ناوچەیەکی گۆڕاودا» ئەنجامدا. لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی گۆڕانکارییە ناوچەیییەکان، پێگەی عێراق لە هاوکێشەکانی هاوسەنگیدا، و بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکان و ڕۆڵی عێراق لە سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کرا.




